عێراق.. موچەی زیاتر لە ٨ هەزار کەس ڕاگیرا

  2020-08-29  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ئاشکرایکرد، موچەی ٨٢٩٢ کەسی ڕاگرتووە، کە دوو موچەیان هەبووە.

عادل ڕیکابی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی نیشتیمانی عێراق ڕایگەیاند "وەزارەتەکەی پێشتر ڕایگەیاندبوو زیانر لە ١٢ هەزار کەس بەسوود وەرگرتن لە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی زیاد لە مووچەیەکیان هەبووە، ئەوانە جگە لە موچەی حکومەت موچەیەکی دیکەشیان لە کۆمەکی کۆمەڵاتی وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دەستکەوتنی زانیارییەکان دەرکەوتووە، ئەو کەسانەی کە دوو موچە وەردەگرن، ژمارەیان ٦ هەزار و ٨١٤ کەس لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و هەزار و ٥٧٨ کەسیش دیکەش لە دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەوهۆیەشەوە سەرجەم ئەو موچانە ڕاگیراون بە تەواوەتی و بڕیاریش دراوە سەرجەم موچە وەرگیراوەکانیان لێوەربگیرێتەوە بە یەک جار، کە لەسەر حسابی خەڵکانی هەژار وەریانگرتووە.

ئاشکرایشیکرد، دوای ئەو بڕیارەی وەزارەتەکەیان زیاتر لە ٣ هەزار کەس پارەکانیان گێراوەتەوە، داواشی لەو هاوڵاتیانە کردووە کە پێشتر دوو موچەیان وەرگرتووە، لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەردانی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بکەن بۆ گێرانەوەی ئەو بڕەپارانە، ئەگەر نا ڕەوانەی دادگا دەکرێن بۆ لێپرسینەوە و سزادان.

 



ڕیکلام