جێگری سەرۆكی پەرلەمان هۆكاری رەتكردنەوەی یاداشتی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت رووندەكاتەوە

  2020-08-31  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆكی پەرلەمان رایگەیاند ئەو یاداشتەی بۆ بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی و وەزیری دارایی ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرابوو رەتكراوەتەوە.

هێمن هەورامی ئەو راشیگەیاند لە رۆژی 26ی مانگ لە كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی، چەند خاڵێكی زۆر نا پەیڕەویمان تیادا بەدی كرد، كە ئەوەش بووە هۆكاری رەتكردنەوەی ئەو یاداشتە. 

ئەو رەتیشیكردەوە قسە لەسەر لایەنی سیاسی  یاداشتەكە بكات وتی: تەنها باس لە لایەنە پەیڕەویەكانی ئەو یاداشتە باس لێوە دەكەم كە ئەوان لەبارەی پرسیار ناردن و بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆ كە پێش پرساندن ئەنجام دەدرێت ئەوان هاوپێچی یاداشتەكەیان نەكردبوو. 

جێگری سەرۆكی پەرلەمان  لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاند: بە چوار قۆناغ بابەتی بانگهێشتی سەرۆكی حكومەت و ئەندامەكانی دیكەی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكرێت، بەڵام ئەوان ئەو قۆناغانەیان وەك خۆی جێبەجێ نەكردبوو. 

ئەو یاداشتەی پەرلەمانتارانی كوردستان رۆژی 23ی ئاب لەلایەن 23 ئەندامی پەرلەمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكانەوە  واژۆیان كردبوو، لەو بارەیەوە هەورامی وتیشی، ئەبێت بەڵگەی پێویست هەبێت بۆ پرساندن، ئەگەر لەو كاتەشدا نەتواندرا باوەر بە ئەندامانی پەرلەمان بكریت ئەو كاتە داوای دانیشتنێكی دیكەی پەرلەمان دەكرێت بۆ وەرگرتنەوەی متمانە. 



ڕیکلام