ئێران: دەتوانین هەر فڕۆكەیەكی بێ فرۆكەوان بەرهەم بهێنین

  2020-08-31  | 
دۆسیە:  ئێران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی ئێران رایگەیاند، لە بواری فڕۆكە بێ فڕۆكەوانەكان پێشكەوتنی گەورەمان بەدەستهێناوە و چیتر دەتوانین بە پێی پێویست هەر فڕۆكەیەكی بێ فرۆكەوان بەرهەم بهێنین.

عەلیڕەزا سەباحی فەرد، فەرماندەی هێزی بەرهری ئاسمانی بە میدیاكانی وڵاتەكەی راگەیاند، سیستەمی ئاسمانی ئێران ئێستا زیاتر لە هەموو بوارەكانی دیكە پێویستی بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانە.

سەباحی ئاماژەی بەوە كرد، لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، سەرەڕای هەبوونی گەمارۆ و گوشار و هەرەشە لە سەر سیستەمی ئاسمانی وڵاتەكەی زیاتر لە 100%  داهێنان و پێشكەوتنیان هەبووە.

ئەو روونیكردەوە لە بواری فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان پێشكەوتنی گەورەیان ئەنجامداوە و لە ئێستاوە دەتوانن بە پێی پێویست هەر فڕۆكەیەك بەرهەم بهێنین كە بیانەوێت.

فەرماندەی هێزی بەرگری ئاسمانی وتیشی: سیستەمی بەرگری ئاسمانی بە باشی ئاسمانی ناوچەكەی لەژێر چاودێری دایە و هەموو جوڵەكان دەبینین، دوژمنی لە ژێرچاودێریدایە.