ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و عێراق درێژکرایەوە

  2020-08-31  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ تورکیا ڕاگرت تا سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو.

لە بەیاننامەیەکدا دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق بڵاویکردەوە، ئاگاداری هەموو کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیارانیش دەکات، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی لە تورکیاوە بۆ عێراق درێژ کردەوە تا 1/10/2020 .

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، سەبارەت بە ڕێوشوێنەکانی گەشتی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی کە لە تورکیان، بەم نزیکانە لەڕێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوو وڵاتەوە ئەو بابەتە چارەسەر دەکرێت.

پێشتریش دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا لە ٢ی ئەم مانگەشدا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لەنێوان وڵاتەکەی و عێراق.



ڕیکلام