تەندروستی عێراق: ئەمڕۆ 3404 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە

  2020-09-01  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عێراق، رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و 404 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 81 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئامادرەكانی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردوو بڵاو كردەوە و ئاشكرایكرد لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 404 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوە. 

ئەو وەزارەتە روونیكردووەتەوە لەو ماوەیەدا 81  تووشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە  كە بەغداد پێشەنگی شارەكانی گرتووە 15 كەس گیانیان لەدەستداوە دوای ئەویش هەولێر دێت كە 10 كەس بووە. 

ئەوەشی راگەیاندووە لەو ماوەیەدا سێ هەزار و 871 كەس چاكبوونەتەوە، بەوەش كۆی ژمارەی چاكبوونەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا گەیشتووەتە 180 هەزار و 473 كەس. 

لە ئێٍتادا لە نێو ئەو كەسانەی لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە 521 كەس لە ژێر چاودێری وردان و كۆی ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتووەتە حەوت هەزار و 123كەس، كۆی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆناش تا ئێس تا گەیشتووەتە 238 هەزار و338 كەس. 


 


ڕیکلام