وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە، مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٨٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە کردووە و بڕی زیاتر لە ٣ ملیار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.
عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەمانگی ئابی ڕابردوودا، بڕی ٨٠ ملیۆن و ٤٩٤ هەزار و ٥٣٦ بەرمیل نەوتی خاویان هەناردەی دەرەوە کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو بڕە نەوتە هەناردەکراوە، ٣ ملیار و ٥١٧ ملیۆن و ٤٥ هەزار دۆلار داهاتی بۆ خەزێنەی دەوڵەت گلداوەتەوە.
عاسم جیهاد ئاشکرایکرد، لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عێراق بڕی ٧٧ ملیۆن و ٥٠٥٠ هەزار و ١٣٦ بەرمیل هەناردە کراوە.
بەڵام لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک بۆسەر بەندەری جەیهانی تورکیا بڕی دوو ملیۆن و ٩٨٩ هەزار و ٤٠٠ بەرمیل نەوتی خاو هەناردە کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، هەر بەرمیلێک نەوتی خاویان بە ٤٣ دۆلار و ٦٩ سەنت فڕۆشتووە.