کەمێک پێش ئێستا فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بوردوومانی سنووری قەزای ئامێدییانکرد لە پارێزگای دهۆک .
بوردوومانەکە لە نزیک کۆمەڵگەی هیتوت بووە لە ناحیەی دێرەلۆکی سەر بە قەزای ئامێدی .
سەرچاوەیەک لە ناحیەی دێرەلۆک بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، بوردوومانەکە بەبیانوی بوونی بنکە و بارەگاکانی گەریلاکانی پەکەکە لە ناوچەکە بووە ، بەڵام تا ئێستا زیانەکانی بۆردومانە نازانرێت.
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنێکی فراوانی لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانەکانی سوپاوە بەشێکی زۆری ناوچە گوندنشیینەکانی چەند ناوچەیەکی دەوروبەری قەزای زاخۆ و ئامێدی چۆڵکراون و زیانی مادی زۆریش بەر ڕەزو باخی هاوڵاتیان کەوتووە.