ئێران کوژرانی قائانی لەلایەن ئیسرائیلەوە رەتکردوە

  2020-09-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کەناڵی فەرمی ئێران ڤیدیۆیەکی نوێی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کوژرابێت.

دوێنی لە بەشێک میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەوە کە ئیسماعیل قائانی لە سوریا لەلایەن فڕۆکەی ئیسرائیلیەوە کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

بەپێی ڤیدیۆکەی میدیای ئێران بڵاویکردۆتەوە ئیسماعیل قائانی سەردانی ماڵی حسێن بور جەعفەری یەکێک لە فەرماندەکەی سوپای پاسدارانی کردوە کە پێشتر کوژراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵدا بە بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمریکا هەریەکە لە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

دواتریش لەلایەن عەلی خامەنەیی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئیسماعیل قائانی جێگری سولەیمانی بۆ شوێنەکەی سولەیمانی دیاریکرا.


ڕیکلام