جەنڕاڵەکانی سوپا ئامادە نەبوون دوو فەرمانی ئەردۆغان جێبەجێ بکەن

  2020-09-02  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییە خۆرئاواییەکان ئاشکرایانکردووە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لە سوپا کردووە کەشتییەکی یۆنانی ژێر ئاو بخەن، بەڵام بەقسەیان نەکردووە.

ڕۆژنامەی (دی فیڵد) ئەڵمانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، بەمەستی دروستکردنی ڕوداوێکی سەربازیی و بە ئامانجی بەهێزکردنی پێگەیجەماوەری بوونی خۆی، ئەردۆغان داوای لە سەرکردەکانی سوپا کرد، کەشتییەکی یۆنانی ژێر ئاو بخەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەردۆغان مەرجی ئەوەی بۆ سەرکردەکانی سوپا داناوە، کە لەکاتی ژێرئاوخستنی کەشتییەکەدا هەوڵ بدەن کەی نەمرێت لەڕووداوەکەدا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، کاتێک ژەنەڕاڵەکانی سوپا ئەو پێشنیازەیان رەتکردووە، ئەردۆغان پێشنیازی بۆ کردوون، فڕۆکەیەکی جەنگی یۆنانی بخەنەخوارەوە، بەشێوەیەک کە فڕۆکەوانەکەی ڕزگاری بببێت، بەڵام ژەنەڕاڵەکان هەردوو پێشنیازەکەیان رەتکردووەتەوە.

ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر بژاردەکە بدراتە دەستی ئەردۆغان ئێستا جەنگێک لە دەریای ناوەڕاستدا هاتبووە ئاراوە.

دی فێڵت نووسیویەتی، ئەو هەوڵانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە، ماوەیەکە ئاستی جەماوەریی لە تورکیا هاتووەتە خوارەوە، کە هەڵبژاردانی داهاتووی سەرۆکایەتی تورکیا کەمتر لە دوو ساڵی ماوە.



ڕیکلام