بە بڕیاری وەقفی سوونی قورئان لە مزگەوتەكان لادەبرێت

  2020-09-03  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەقفی سوونی لەبەغدا كۆمەڵێك رێنمایی لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بڵاودەكاتەوە و بڕیاریدا سەرجەم "كتێبی قورئانی پیرۆز لەنێو حەرەمی مزگەوت دەردەهێنرێت" بۆ ئەوەی لەناو مزگەوتەكان نەخوێندرێنەوە.

وەقفی سوونی لەبەغدا كۆمەڵێك رێنمایی لەبارەی كردنەوەی مزگەوتەكان بۆ سەرجەم پارێزگاكانی عێراق بڵاودەكاتەوە و بڕیاریدا سەرجەم "كتێبی قورئانی پیرۆز لەنێو حەرەمی مزگەوت دەردەهێنرێت" بۆ ئەوەی  لەناو مزگەوتەكان نەخوێندرێنەوە. 

بەگوێرەی بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا لە عێراق بڕیارە 20ی ئەم مانگە جارێكیتر نوێژی بەكۆمەڵ لە مزگەوتەكان دەستپێبكاتەوە، وەقفی سوونی عێراق كۆمەڵێك رێنمایی لەو بارەیەوە بڵاو كردەوە. 

وەقفی سوونی 12 خاڵی وەك رێنمایی بۆ رێكخستنی مزگەوتەكان راگەیاندووە كە گرنگترینیان بڕیاریداوە شوێنی دەستنوێژ بەتەواوەتی دادەخرێ و كتێبی قورئانی پیرۆزیش لە مزگەوتەكان لادەبرێن بۆ ئەوەی بەهۆی خوێندنەوەیانەوە قەرەباڵغی دروست نەبێت. 

رێنماییەکان: 

1/ بە 5 خولەك بەر لە بانگ، دەرگای مزگەوتەكان دەكرێنەوەو نابێت نوێژ لە 5خولەك زیاتر دوابخرێت، سورەتە بچوكەكانی قورئانیش دەخوێندرێت.

2/ لەدوای نوێژ، دەرگای مزگەوتەكان دادەخرێن و رێگا نادرێت كەس لەنێو مزگەوتدا بمێنێتەوە.

3/ رۆژانە بە مادەی پاككەرەوە پێویستە دەرگاو پەنجەرە بەتایبەت دەسكی دەرگاكانی مزگەوت پاكژبكرێنەوە.

4/ شوێنی دەستنوێژ بەتەواوەتی دادەخرێن.

5/ كتێبی قورئانی پیرۆز لەنێو حەرەمی مزگەوت دەردەهێنرێت تاوەكو كەس نەیخوێنێتەوە و بەركەوتن روبدات.

6/ سەرجەم ئامێرەكانی ئاو ساردكەرەوە دەكوژێندرێنەوە.

7/ پێویستە نێوان نوێژخوێنان لەمەتر كەمتر نەبێت.

8/ پێویستە شوێن راوەستانی نوێژخوێنان بە هێمایەك دیاری بكرێت.

9/ رێكخستنی هەموو چالاكییەكی ئاینیی لەنێو مزگەوتەكاندا قەدەغەیە.

10/ هەموو نوێژخوێنێك پابەند دەكرێت بە پۆشینی ماسك و هێنانی بەرماڵی تایبەت لەگەڵ خۆیدا.

11/ كەسانی نەخۆش و منداڵ و بەتەمەن نابێت ئامادەی نوێژی بەكۆمەڵ بن.

12/ دابینكردنی ئامێری پێوانی گەرمی لەش لەمزگەوتەكاندا ئەگەر توانرا.


ڕیکلام