دوەیین جۆنسۆن ئەكتەر و یاریزانی پێشووی (wwe مصارعە) تووشبوونی خۆی و خێزانەكەی بە كۆرۆنا راگەیاند و دەشڵێت تەندروستیان باشە.
ئەو ئەكتەرە تەمەن 43 ساڵ دوای دەرچوونی ئەنجامی پشكنینی خۆی و خێزانەكەی تووشبوونیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و دەڵێت: هاوسەرەكەم لوری و كچەكانم یاسمین و تیانا نزیكەی دوو هەفتە و نیوە لەرێگەی هاوڕێ نزیكەكانیان تووشی ڤایرۆسەكە بوون.
ئەو لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاویكردووەتەوە دەڵێت: سوپاسی خوا دەكەین كە تەندروستیمان باشە، داوادەكەم هەمووان رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ماسك بپۆشن چونكە ئەوە راستترین شتە كە لە ئێستادا ئەنجامی بدەین.