پارتی: چاوەڕێی یەکێتیین بۆ ئەوەی کۆبونەوەی دیکە بکەین

  2020-09-03  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
راوێژکارێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند چاوەڕێی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکەین بۆ ئەوەی کۆبونەوەی دیکە بکەین و پەیوەندییەکانمان ئاسایی بکەینەوە.

عارف روشدی ڕاوێژکاری مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندوە، بڕیارە کۆبونەوەی دیکە بکەین و پەیوەندییەکانمان بە تەواوی لەگەڵ یەکێتی ئاسایی بکەینەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی کۆبونەوەکانی ڕابردووە وە تا ڕادەیەکی باش پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتی ئاسایی بۆتەوە، چونکە ئەو کۆبونەوانەی کراون زۆر باشبوون و دۆخەکەی ئاسایی کردۆتەوە.

وتیشی ھەندێك ھۆكار ھەن كە كۆبوونەوەی داھاتوو دوابكەوێت، یەكێك لەوانە نەخۆشیی كۆرۆنا، بەڵام بڕیاری كۆبوونەوەی دیكە ھەیە و دەشكرێت،چونكە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی ئەو دوو حیزبە، لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستانە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کە دوو پێکهێنەری سەرەکی حکومەتن چەند کۆبونەوەیەکیان ئەنجامداوە بەڵام هێشتا پەیوەندییەکانیان بە تەواوەتی ئاسایی نەکراوەتەوە.


ڕیکلام