نزیکەی پێنج هەزار کەسی دیکە لەعێراق تووشی کۆرۆنا بوون

  2020-09-03  | 
نزیکەی پێنج هەزار کەسی دیکە لەعێراق تووشی کۆرۆنا بوون
ئەرشیڤ
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ 4755 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا چوار هەزار و ٧٥٥ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٧٤ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە نۆ کەسیان لە بەغدا، شەش کەس لە نەجەف، شەش کەس لە سلێمانی، نۆ کەس لە هەولێر، هەشت کەس لە دهۆک، دوو کەس لە کەربەلا، دوو کەس لە کەرکوک، دوو کەس لە واست، دوو کەس لە دیالە، هەشت کەس لە بەسڕە، دوو کەس لە میسان، دوو کەس لە بابل، سێ کەس لە دیوانیە، شەش کەس لە زیقار، کەسێک لە سەڵاحەدین، دوو کەس لە موسەنا و چوار کەسیش لە نەینەوا بوون .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٥٥٢ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٤٧ هەزار و ٣٩ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش حەوت هەزار و ٢٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٨٧ هەزار و ٧٥٧ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.