شاندەكەی سەرۆكایەتی هەرێم سەرجەمیان پارتین

  2020-09-04  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی هەرێم بۆ سەردانەكەی توركیای هیچ یەكێك لە جێگرەكان و ئەندامانی پارتە سیاسیەكانی دیكەی نەبردووە و سەرجەم ئەندامانی شاندەكە پارتین و كەسانی نزیك لە سەرۆكی هەرێمن.

بەیانی ئەمڕۆ دوای سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ وڵاتی توركیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی توركیا، پێكهاتەی شاندەكەی سەرۆكی هەرێم ئاشكرا بوو كە سەرجەمیان كەسانی نزیك لەبارزانین و هیچ كەسێكی لە حزبەكانی دیكە نەبردووە. 

شاندەكەی سەرۆكی هەرێم هەریەكە لە فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان كە پێشتر وەزیری پیشەسازی عێراق بووە لەسەر پشكی پارتی. 

سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان كە پێشتر وتەبێژی حكومەتی هەرێم بوو لە كابینەی نۆهەمدا لە حكومەت دوورخرایەوە. 

كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم كە پێشتر وەزیری ناوخۆ بووە لە كابینەی نوێدا لە پۆستەكەی دوورخرایەوە. 

 فەلاح مستەفا راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم  كە پێشتر بەپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی هەرێم بووە. 

سەرجەم ئەندامانی شاندەكەی سەرۆكایەتی هەرێم پارتین و كەسانی نزیك لە نێچیرڤان بارزانین لەكاتێكدا هەردوو جێگرەكەی سەرۆكی هەریچم لە یەكێتی و بزوتنەوەی گۆڕانن بەڵام هیچ كەسێك ئەندامی ئەو دوو حزبەی لەگەڵ خۆی نەبردووە بۆ توركیا. 


ڕیکلام