كارگەیەكی ئۆكسجین بۆ نەخوشخانەی دایكبوونی مناڵانی زاخۆ دادەنرێت

  2020-09-04  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
بەرێوەبەری گشتی تەندورستی دهۆك رایگەیاند، بڕیاری دامەزراندنی كارگەیەكی ئوكسجین تایبەت بە نەخۆشخانەی لە دایكبوونی مناڵان لە زاخۆ دراوە.


نزار عیسمەت دوای سەردانی بۆ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی زاخۆ  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەموو كێشەكانی تەندروستی زاخۆ لە كاتێكی نزیكدا چارەسەر دەكرێت، كارگەیەكی ئۆكسجین تایبەت بۆ نەخوشخانەی دایكبوونی مناڵان لە زاخۆ دەكرێتەوە بۆ ئەوەی چی دیكە كێشەی كەمی ئۆكسجین سەرهەڵنەدات. 

بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك راشیگەیاند، ئەوان لە رابردووشدا و بۆ داهاتووش هەر پێداویشتیەكی نەخۆشخانەكانی زاخۆ هەبێت ئەگەر لە توانای تەندروستی دهۆكدا بێت جێبەجێیی دەكەن،  راشیگەیاند كارگەی ئۆكسجینی نەخۆشخانەی بێداریش هەندێك كەموكورتی هەبووە بۆیە ئەمڕۆ بڕیاریانداوە ئەو كێشانەش چارەسەر بكرێن.

هاوكات لەو سەردانەی بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك بۆ سنوری زاخۆ بڕیاردرا زیاتر لە 300 ملیۆن دینار تەرخان بكرێت بۆ نۆژەنكردنەوە و پەرە پێدانی نەخۆشخانەكانی ئەو قەزایە. 


ڕیکلام