سەرۆکایەتی هەرێم: ئەردۆغان ئامادەیی دەربڕی هاوکاری هەرێم بکات

  2020-09-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا باس لە برەودان بە پەیوەندییەکانی هەردوولاکرا بەتایبەت ئاڵۆگۆڕی بازرگانی و زیادکردنی.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێم لە کۆبونەوەکدا تیشکخراوەتە سەر دەرفەتی کار و وەبەرهێنانی تورکی لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەیی دەربڕیووە هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات بەتایبەت لە رووبەڕوونەوەی کۆرۆنا و پێداویستی پزیشکی ڕەوانەی هەرێم بکات.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێم و حكوومه‌تى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كراوە، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خراونه‌تە به‌ر باس.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەشدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ باسکراوە.

ئەوە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم بە سەردانێک گەیشتە تورکیا و وەزیری دەرەوەی تورکیاش ڕایگەیاند لە کۆبونەوەیاندا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەردوولا و پرسی ڕووبەڕووبونەوەی پەکەکەیان کردوە.


ڕیکلام