بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و فرەبازەنەیی هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ بكات و پڕۆژە یاسای هەموار دادگای ئیتیحادیش خوێندنەوەی یەكەمی بۆدەكرێت.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی ئەمڕۆی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق لە وەرزی نوێی یاساداناندا دەستپێدەكاتەوە.
بەگوێرەی كارنامەكە ئەمڕۆ راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەی فرەبازنەیی یاسای هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان تاوتوێ دەكرێت و هەروەها خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای هەمواركردنەوەی یاسای دادگای فیدڕاڵی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ یاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەكانیش دەكرێت.
كارنامەی دانیشتنەكەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی تیادا هاتووە كە خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازی یاسای یەكسانكردنی بڕوانامە و پلە زانستییەكان دەكرێت.