عێراق؛ لە مانگی رابردوو داهاتی دەروازە سنوریەكان 107 ملیار دینار بووە

  2020-09-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق، تێكرای داهاتی مانگی ئابی 10 دەروازەی سنوری وڵاتەكەی راگەیاند كە زیاتر لە 107 ملیار دۆلار و بەراورد بە مانگی پێشوو زیادیكردووە.

دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای دەكات لە كۆی 21 دەروازە، كە بەشی زۆریان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆڕۆناوە داخراون، داهاتی 10 دەروازەی سنوری 107 ملیار و 269 ملیۆن و 418 هەزار و 500 دینار كە بەراورد بە مانگی پێشوو بڕی 10 ملیار دینار زیادی كردووە. 

دەستەكە سەرپێچیەكانیشی لە دەروازە سنوریەكان بڵاوكردووەتەوە كە 225 سەرپێچی بووەو پێكهاتوون لە گۆڕینی كاڵاو شمەك و ساختەكردنی مامەڵەی گومركی و پسوڵەی وەرگرتنی پارە و چەند جۆرێكی دیكەی سەرپێچی. 

ئاماژە بەوەشكراوەكە دەستەكەیان لەهەوڵی بەردەوامدایە بۆ زۆركردنی داهاتەكانی دەوڵەت، بۆ ئەوەش بە پشتیوانی حكومەت و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشێوەی یەك تیمی لە دەروازە سنوریەكان كار دەكەن. 


ڕیکلام