فڕۆکە ئێف شانزەکانی عێراق چیای حەمرینیان بۆمباران کرد

  2020-09-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شانەی ئەمنی سوپای عێراق ڕایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لەجۆری ئێف ١٦ چەند بنکە و ئامانجێکی داعشیان لەزنجیرە چیای حەمرین بۆمباران کرد.

شانەی ئەمنی سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، هێرشەکان کراونەتە سەر چەند ئامانجێکی دیاریکراو لە زنجیرە چیای حەمرین، کە پێشتر زانیاری هەواڵگری لەسەر ئەو شوێنانە هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکردووەن دوای بۆمبارانەکان هێزێکی هاوبەش بۆ کێوماڵکردنی ناوچەکە و ئامانجە بۆمبارانکراوەکان چوونەتە زنجیرە چیای حەمرین، لەهەڵمەتەکەدا پێنج حەشارگە و ٣٠ بۆمبی تەوقیتکراو و موەلیدەیەکی کارەبایی و چەندین بوتڵ غاز و بڕێک لە کەلوپەلی چاککردنی ماتۆڕسکیل دەستی بەسەردا گیراوە.



ڕیکلام