چەند پێشنیازێک پێشکەشکراوە بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن لەعێراق

  2020-09-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد، چەند پێشنیازێکیان پێشکەشکردووە سەبارەت ساڵی نوێی خوێندن، لەوانەش دابەشکردنی دەوام لە نێوان قۆناغەکانی خوێندندا.

لە بەیاننامەیەکدا لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی وڵات و بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆررۆنا و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، پێشنازکراوە بە دواخستنی دەستپێکردنەوەی دەوام بۆ ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەوام لە قۆناغەکانی سەرەتایی یەک و دوو سێ تەنها سێ ڕۆژی سەرەتای هەفتە بێت (شەممە و یەکشەممە و دووشەممە)، بۆ قۆناغەکانی چوار و پێنج و شەش نیوەی دووەمی هەفتە بێت ڕۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە و پێنجشەممە).

بەڵام سەبارەت بە قۆناغەکانی ناوەندی و دوا ناوەندی، پێشنیاز کراوە هەر قۆناغەی سێ ڕۆژ دەوام بکەن لە هەفتەیەکدا، هەروەها بەشیک لە پرۆگرامەکان کورت بکرێتە، یان تەنها بەشە گرنگەکان بهێڵرێنەوە.

دەربارەی دەمانی ناوەندە ئەهلییەکانیش پێشنیاز کراوە، وەرگرتنی کرێی خوێندن بەگوێرەی دەوامی ڕۆژانە و بەپێی وانەکانی فێرکردن بێت، بەشێوەیەک پێویستە وەزارەتی پەروەردە بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بدات.



ڕیکلام