سێڵفی جیابوونەوە لە تونس هەرای ناوەتەوە

  2020-09-05  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەوەی کە پەیڕەوە لەناو خەڵکدا وێنەگرتنە لە کاتە خۆشەکاندا، بەڵام دوو هاوسەر لە تونس کە لێکجیابوونە لە دادگا ،بڕیاریاندا وێنەیەکی سێڵفی بگرن دوای جیابوونەوەیان لە یەکتر.

ئەو دوو هاوسەرە خەولە حامید و وەلید شوکری، وێنەیەکی سێڵفی خۆیان لە هەژماری خۆیان لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردووەتەوە و پەیامێکیان لەگەڵدا نوسیووە (ئێمە خراپ نیین بەڵکو هاوسەرگیرییەکە خراپە).

بڵاوکردنەوەی وێنەیەکە قسە و باسێکی زۆری لە تونسیدا بەدوای خۆیدا هێناوە، بە تایبەت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، بەشێوەیەک هەندێک سەرسامیان دەربڕیوە و هەندێکیش غەمباری و پێیان سەیرە جیابوونەوە لە کەشێکی وا ئارام و لێکتێگەیشتندا بەڕێوەبچێت.

ئەوانەی ڕەخنەیان لێگرتوون، دەڵێن ئەو دوو هاوسەرە جیابۆوە کە دەڵێن هاوسەرگیری کارێکی خراپە، ئەوا تۆمەتی خراپییان لەسەر خۆیان لابردووە و پەیامێکی خراپیش دەدات بە کۆمەڵگە و لاوانیش، چونکە وای لێ دەخوێنرێتەوە کە پەیوەندی و دروستکردنی خێزان  شەڕەنگێزییەکی ڕەهایە، لەکاتێکدا بابەتەکە بەوشێوەیە نییە.

ڕەخنەگرانیان ئاماژەیان بەوەشکردووە، گونجان لەو دۆخانە مرۆییانەدا، ڕێزگرتنە لە ڕابردووی یەکتر لەنێوان ئەو دووهاوسەرەدا، چونکە تۆمارکردنی ئەو چرکە ساتەش بە وێنەیەکی سێڵفی، دەریدەخات هەردووکیان دڵخۆشن بە جیابوونەوە لە یەکتری.

بەڵام ئەوانەی بەرگری دەکەن لە هەڵوێستەکەی خەولە و وەلید، وێنەکەیان بەرجەستەکردنی ڕێزێکی تەواوە، چونکە لە کەشێکی گونجاودا کۆتاییان هێناوە بە پەیوەندییەکەیان و هیچ شتێکی خراپیان لەسەر یەکتر نەگوتووە، بە پێچەوانەی زۆربەی جیابوونەوەکانەوە.

هەندێکیش هیوداربوون خێزانەکان بتوانن کێشەکانیان بە هێمنی چارەسەر بکەن، لەبری ئەوەی بچنە دۆخێکی دوژمنکارانەوە، ئەو هاوسەر جیابۆوەش توانیویانە کۆتایی بهێنن بە هەموو شتێک لەڕێگەی وێنەکی سێڵفییەوە، لەبەردەم ئەو شوێنەی کە شاهیدە لەسەر کۆتایی پەیوەندییەکەیان.

 



ڕیکلام