پڕۆژەیەك بۆ بەهەرێمكردنی سلێمانی راگەیەندرا

  2020-09-06  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژمارەیەك كەسایەتی سلێمانی پڕۆژەیەكی نوێیان بۆ بە هەرێمكردنی سلێمانی راگەیاند، لە هەوڵدان بە چەند قۆناغێك بە هەرێمكردنی سلێمانی لە لایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە راپرسی بۆ ئەنجام بدرێت.

بەیار عومەر ، سەرپەرشتیاری دەستەی بەهەرێمكردنی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە ژمارەیەك كەسایەتی سەربەخۆین و سەر بە هیچ حزبێكی سیاسی نین و دەمانەوێت بە چەند قۆناغێك كار بكەین بۆ ئەوەی بە هەرێمكردنی سلێمانی جێبەجێ بكەین. 

ئەو وتی لە قۆناغی یەكەمی پڕۆژەكەدا كار دەكەن بۆ بانگەشەكردن، لە قۆناغی دووەمدا كار دەكەن بۆ واژۆ كۆكردنەوە دواتر پەسەندكردنیەتی لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە بۆ ئەوەی راپرسی بۆ ئەنجام بدرێت. 

بەیار رایگەیاند، هۆكار دواكەوتنی هەرێمی كوردستان بۆ ناوەندی بوونی هەرێم دەگەڕێتەوە، ئەوەشی ئاشكراكرد جەماوەری حزبەكان لەگەڵ پڕۆژەكەدان، بەڵام سەركردایەتی حزبەكان زۆرینەیان لە دژین و نایانەوێت جێبەجێ بكرێت بەهۆی ئەوان كە لەگەڵیدا نینبۆیە ئێمە لە هەوڵدانی لەدەرەوەی ئەوان كار بۆ بە هەرێمكردن بكەین. 

لە وەڵامی پرسیار پەیامنێری ژیان وتی: سەركردایەتی حزبەكان رێگری لە ئەندامانی ئەنجومەن دەكەن كە ناهێڵن پڕۆژەكە لە ڕێی ئەوانەوە بەرزبكرێتەوە، هەر ئەو حزبانە بوونەتە هۆكاری بێ ئومێدكردنی خەڵكی بەهۆی ئەوەی زۆرینەی پڕۆژەكانیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكار هێناوە. 


ڕیکلام