باڵیۆزی ئەمریکا: بەردەوام دەبین لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا

  2020-09-06  | 
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پابەندبوونی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری هاوبەشە لەگەڵ عێراقدا.

لە بەیاننامەکدا نوسینگەی محەمەد حەلوبسی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمرۆ سەرۆکی پەرلەمان پێشوازیکردووە لە ماسیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا.

بەگوێرەی بەیاننامەکەدا لەدیدارەکەدا گفتوگۆ کراوە سەبارەت بە پەیوەندییە هاوبەشەکانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی هاریکاری ستراتیژی و هەماهەنگی زیاتر لەسەرجەم بوارەکان، بەگوێرەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و گفتوگۆ کردن لەسەر چەند بابەتێکی جیی بایەخی هەردوولا.

بەگوێرەی بەیاننامەکە لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریکان پابەندبوونی وڵاتەکەی دووپاتکردووەتەوە، بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە هاوبەشەکانی لەگەڵ عێراق، بەشێوەیەک کە خواستی گەلی عێراق بەدی بهێنێت و زیاتر بەرە و ئارامی و دڵنیایی بەرێت.



ڕیکلام