سەرۆكی شارەوانی سلێمانی روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە

  2020-09-06  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رەتیدەكاتەوە وتبێتی "دە‌بێت خە‌ڵكی سلێمانی زۆر مە‌منونی ئە‌و كۆمپانیایە‌بن كە ‌گۆرستانی كردووەتە‌ پارە" و ئاماژە بەوە دەكات كە هەندێك كەس خۆیان بە زەرەر مەند دەزانن لەوەی نرخی ناشتنی مردوو جێگیركراوە.

توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا رەتیدەكاتەوە بە ‌هیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌و دە‌ستە‌واژە‌یە‌ی بەكار هێنابێت كە لە هەندێك میدیا و تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان بڵاو كراوەتەوە. 

ئەوەش دوای ئەوەهات كە شەوی رابردوو لە دیدارێكیدا باسی لە دیاریكردنی نرخی گۆڕستانەكان كردبوو دواتر لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان لەسەر ناوی ئەو وا بڵاوكرایەوە كە وتویەتی دەبێت خەڵكی سلێمانی مەمنونی ئەو كۆمپانیایە بن كە گۆڕستانی كردووەتە پارە. 

سەرۆكی شارەوانی لەو روونكردنەوەیەدا ئاماژەی بەوەشكرد "هە‌ندێك كە‌س بە‌هۆی جێگیركردنی نرخی ناشتنی مردوویە‌ك بە‌  ١٥٠ھە‌زار بۆ گۆڕھە‌ڵكە‌نە‌كە‌‌  و١١٠ھە‌زار بۆ كۆمپانیاكە‌ خۆیان بە‌ زە‌رەرمە‌ند دە‌زانن چونكە‌ ‌لە‌كاتی ناشتنی مردوویە‌ك زۆرجار بڕی ٣٠٠ هەزار بۆ ٤٠٠ هەزاریان وە‌رگرتووە‌ لە ‌كە‌سوكاری كۆچكردووە‌كە".


ڕیکلام