ئەمڕۆ 106 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لەدهۆک چاکبوونەوە

  2020-09-06  | 
یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
دهۆک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند، ١٠٦ تووشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و بەوەش کۆی گشتی چاکبووانی کۆرۆنا لە پارێزگاکە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٢ کەس .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی٩ی٢٠٢٠، ١٠٦ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەک بۆ ئەو ١٠٦ تووشبووە کراوە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامی پشکنینەکانیان نێگەتیڤ دەرچووە و دواتر بڕیاردراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک راشیگەیاند، بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارەیە، کۆی گشتی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای دهۆک گەیشتووەتە دوو هەزار و ٥٤ کەس و لە ئێستادا سێ هەزار و ٤٩٣ تووشبوو لە نەخۆشخانە ماون و لەژێر چاودێری پزیشکیدان .

بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٣٢ هەزار و ٢١٠ کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و ٢٠٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٠ هەزار و ٤٩٢ تووشبووش چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە.