روانگەی سوری: توركیا 350 منداڵی سوری بۆ شەڕ رەوانەی لیبیا كردووە

  2020-09-07  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
توركیا نزیكەی 350 منداڵی سوری ناردووەتە لیبیا بۆ ئەوەی بەشداری لە شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە بكەن تا ئێستا زیاتر لە 30 منداڵیان كوژراون.

رامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری روانگەی سوریی بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: تا ئێستا بە سەر پەرشتی توركیا و سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە نزیكەی 19 هەزار چەكداری گروپە سوریەكانی رەوانەی لیبیا كردووە. 

ناوبراو ئەوەشی بۆ سكای نیوز روونكردەوە لە نێو ئەو ژمارەیەدا تا ئێستا تەرمی 500 كەس لەو چەكدارانە توركیا رەوانەی سوریای كردوونەتەوە، جگە لەوەش 350 كەسی دیكەیان منداڵ بوون، لە نێو ئەو منداڵانەشدا 34 منداڵ كوژراون.  

ئەوەش دوای ئەوە بووە كە شەڕ لە نێوان دوو بەرەی لیبیا دروست بوو، توركیا پشتیوانی خۆی بۆ حكومەتی نیشتیمانی لە دژی هێزەكانی خەلیفە حەفتەر دەربڕی و پشتیوانی ئاسمانی رەوانەكرد و ژمارەیەكیش لە چەكدارانی لە گروپە توندڕەوەكانی سوریای رەوانە كرد. 


ڕیکلام