لە داقوق دوو سەرکردەی داعش دەستگیر کران

  2020-09-07  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق لەباشوری کەرکوک دوو چەکداری داعشیان کوشت و دوو سەرکردەی ڕێکخراوەکەش دەستگیر کران.

یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گشتی هێزەچەکدارەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزێکی تایبەتی سەر بەدەزگای دژەتیرۆر، ئۆپراسیۆنێکی کتوپڕیان لە قەزای داقوقی باشوری پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە و بەهۆیەوە دوو چەکداری داعش کوژرات و دوان لەسەرکردەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەش دەستگیر کران.

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ئاماژەی بەوەشکرد[l1] ، ئەو ئۆپراسیۆنە دوای هەوڵێکی هەواڵگری چڕوپڕ ئەنجامدراوە.

یەحیا رەسوڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپراسیۆنێکی دیکەشدا لە قەزای کەرمەی باکوری خۆرهەڵاتی شاری فەلوجە، دوو ئەندامی مەترسیداری دیکەیش داعش دەستگیر کراون.

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، سەرجەم ئۆپراسیۆنەکان بە فەرمانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدراوە.


 [l1]و



ڕیکلام