نهێنییەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەی بنلادن ئاشکرا دەکرێت

  2020-09-07  | 
دۆسیە:  ئەمریکا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی دەیلی بێستی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتێکی بەڵگەنامەییی لەسەر هاردی کۆمپیۆتەرەکەی ئوسامە بنلادن بڵاودەکرێتەوە، کە تایبەت بە بابەتەکانی ناو کۆمپیۆتەرە تایبەتەکەی سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە.

هاردی کۆمپیوتەرەکەی بنلادن لەنێوان ئەو سەدان بەڵگەنامە نهێنیانەدا بوو، کە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونەکەی ناوبران لە پاکستان دەستیان بەسەردا گیرا.

دوای کردنەوەی زانیارییەکانی ناو ئەو کۆمپیوتەرە، کە گەوهەرێکی مەزنی زانیاری تایبەتی تێدا بووە، بەڵام ئەوەی مای شۆک بووە بۆ لێکۆڵەرەوەکان، بوونی بڕێکی زۆری وێنە و فیلمی پۆرن بووە لەناویدا.

لێکۆڵەرەوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، پێدەچێت بنلادن ئەو وێنە و فیلم و زانیاریانەی تایبەت بە پۆرن وەک جفرە و کۆدی نهێنی بەکارهێناوە لەگەڵ سەرکردەکانی دیکەی قاعیدە، بۆ ئەوەی گومانیان نەخرێتە سەر.

دەیلی بێست ئاشکراکردووە، بڕیارە کەناڵی (ناشیوناڵ جوگرافیک)لە ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگەدا فیلمێکی بەڵکەنامەیی بەناوی (بنلادن و هاردی ڕەق)، کە باس لە بابەت و وێنە و فیلمە پۆرنەکانی ناو کۆمپیوتەرەکەی سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی قاعیدە دەکات، تا کوژرانی لە ساڵی ٢٠١١دا.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پێدەچێت نەزانن کە بنلادن بە چ شێوەیەک هاوسەنگی کردووە لە نێوان ئەو بابەتە نەیار و لێکجیاوازانەدا، بەڵام دڵنییان لەوەی کە ئەگەر زیندوو بوایە، ئەو فیلمەی رەتدەکردەوە و ڕقی لێ دەبۆوە.

چاوەڕوانیش دەکرێت فیلمەکە بەشێوەیەکی قوڵ بچێتە ناو ئەو زانیارییانەوە کە هێزی تایبەتی (ناڤی سیلز) تایبەت بە ئەرکە قورسەکان لە ماڵەکەی بنلادن لە ساڵی ٢٠١١دەستی بەسەردا گرتووە.

لە کۆتاییدا دەیلی بێست ڕایگەیاندووە، بنلادن کەسایەتێیەکی شاراوە ئاڵۆز بووە، بەڵام ئاشکراکردنی ئەم زانیارییە نوێیانە لوتکەی ئیحراجبوونە، چونکە لایەنە جیاواز و ناکۆک و شاراوەکانی ئەو کەسایەتییە ئاشکرا دەکات، کە پێچەوانەی ئەوەیە لەبارەیەوە زانراوە.



ڕیکلام