وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، ٤٣٠٠ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٧٧ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٣٩٩ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە..
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ ٢٤ هەزار و ٣١٨ کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوەن بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە پشکنینیانب ۆ کراوە، گەیشتووەتەوە یەک ملیۆن و ٧٦٥ هەزار و ٢٤٧ کەس.
لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەعێراق بڵاوبووەتەوە، ٢٦٤ هەزار و ٦٨٤ کەس تووش بوون و لەو ژمارەیەش ٢٠٢٠ هەزار و٨٥٩ کەسیش چاکبوونەتەوە و ٧٥٨٩ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.