وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە سنورەکانی هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ و رایگەیاند، یەکپارچەیی خاکی عێراق بۆ ئەوان هێڵی سوورە و بەتورکیاشیان راگەیاندووە کە نابێت دەستدرێژی بکاتە سەر سەروەری خاکی عێراق.
سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرسی کوردستان بۆ ئێران پرسی نیشتمانێکە و ئەوەی ڕوودەدات ئێمە وەک بابەتێکی کوردی نایبینین" .
وتیشی، گروپە چەکدارییەکان لە سنوری هاوبەشی عێراق، ئێران و تورکیا کەڵکی ناڕەوا وەردەگرن و هەندێکیان بارەگا و کەمپیان لە عێراق دروستکردووە و هێرش دەکەنە سەر سەربازەکان .
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، ئێران تەنیا وڵاتێکی ناوچەکەیە کە شاڕێیانێکی بە ناوی کوردستان و پارێزگایەکیشی بە ناوی کوردستانەوە هەیە، وتیشی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری لە سنورەکانی دیکە قبووڵ ناکەین سەبارەت بە ئەو شوێنەش جێگای قبووڵ کردن نییە .
جەختی لەوەشکردەوە، "یەکپارچەیی خاکی عێراق بۆ ئێمە هەمیشە هێڵی سوور بووە و هەندێک نیگەرانیش هەیە کە تورکیا باسی دەکات و ئێمە پێمان وتووە کە نابێت دەستدرێژی بکرێتە سەر سەروەری خاکی عێراق.