لەخولێکی نێودەوڵەتی یاری تایکواندۆ کە لەلایەن وەڵاتی تونسەوە بەشێوەی ئونڵاین بەڕێوەچوو، چوار یاریزانی یانەی تازەپێگەیشتووانی زاخۆ پلەکانی باڵایان بەدەستهێنا.
ھوشیار دوبانکی بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ بە تۆڕی ھەواڵی ژیان-ی ڕاگەیاند، بەسەرپەرشتی ڕاھێنەر سەلام عەلی، چوار یاریزانی یانەی تازەپێگەیشتووانی تایکواندۆی زاخۆ، بەشدارییان لە کێبڕکێیەکی یاری تایکواندۆ کردووە کە لەلایەن وەڵاتی تونسەوە بەشێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچووە.
ئاشکراشیکرد، خولەکە نێودەولەتی بووە و تیایدا یاریزانەکان توانیان پلەی یەکم و دووەم و سێیەم و چوارەم بەدەستبهێنن.
بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی زاخۆ راشیگەیاند، لەو خولەدا زیاتر لە ٤٠٠ یاریزان لە ١٣ وڵاتی جیهانەوە بەشداریانکردووە.
یاریزانەکانی زاخۆ کە سەرکەوتنیان لە خولەکەدا بەدەستھێناوە بریتین لە :
١ - بوتان رەمەزان ، پلەی یەکەم
٢ - ھارون عەبدولا ، پلەی یەکەم
٣ - موئمن عەبدولسەلام ، پلەی سێیەم
٤ - سامان محەمەد، پلەی چوارەم