له‌رێگه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر رێگای خێرای باشوری به‌غدا، كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرایه‌ئامانج .
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، ئه‌مشه‌و بۆمبێكی چێندراو له‌سه‌ر رێگای خێرای به‌غدا، نزیك پردی 16ی ناوچه‌ی جه‌به‌ل له پارێزگای بابل له نزیك قه‌زای یوسفیه، بە كاروانێكی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا، تهقیوەتەوه.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هێزێكی ئه‌منی زۆر گه‌یشتونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و هێرشەکە هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نها زیانی ماددی به‌دواوه بووه.
هەفتەی ڕابردووش كاروانێكی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كه به‌ڕێگاوه‌بوون به‌ره‌و سه‌ربازگه‌ی تاجی، له‌رێگه‌ی بۆمبێكی چێندراوه‌وه كرانه ئامانج .
پێشتریش چه‌ندجارێك كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و له‌نێویشیاندا ئه‌مریكا له رێگا و ناوچه جیاوازه‌كانی عێراق كراونه‌ته ئامانج.