خۆكوژێك خۆی بەهێزە ئەمنیەكاندا تەقاندەوە

  2020-09-08  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 سۆران عەبدولکەریم
لە كاتی ئەنجامدانی هەڵمەتێكی گەڕان وپشكنین لەناحیەی ڕەشادی سنوری قەزای حەویجە خۆكوژێك خۆی بە هێزە ئەمنیەكاندا تەقاندەوە.

بەسام محمد حلو، لێپرسراو ڕاگەیاندنی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدڕاڵی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی ووت: كەمێك پێش ئێستا لەئەنجامی هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی هێزەكانیان لەسنوری ناحیەی ڕەشاد لەباشوری ڕۆژئاوای كەركوك خۆكوژێك خۆی بەهێزە ئەمنیەكان تەقاندەوە. 

ناوبراو وتیشی: بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان یەكێك لەئەندامانی هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی گیانی لەدەستداوە و دوو پۆلیسی تریش برینداربوون.

بەسام باسی لەوەش كرد، كاتێك هێزەكانیان لەناوچەی شەحە لەناحیەی ڕەشاد گەمارۆی چەكدارێكیانداوە ناچار بەخۆ تەقاندنەوەیان كردووە، بەو هۆیەوە ئەو پۆلیسانە بونەتە قوربانی. 

ئەو وتیشی ئێستا زیاتر لەجاران شارەزایی وپلانەكانیانین لەئاستێك بەرزدایە بۆیە سەرباری پەلامارە جۆراوجۆرەكانی داعش و گۆڕینی تەكتیكی شەڕیان كەمترین زیان بەر هێزەكانمان دەكەوێت. 


ڕیکلام