لە بەغدا ١٦ هاوڵاتی سوری دەستگیر کران

  2020-09-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆیی عێراق بڵاویکردەوە، ١٧ کەسیان دەستگیر کردووە، کە بە پێچەوانەی یاسای مانەوە لە بەغدا ماونەتەوە و زۆربەیان هاوڵاتی سوری بوون.

لەبەیاننامەیەکدا مەفرەزەکانی کاروباری مانەوە نشینگە بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان لە بەغدا ١٦ کەسی بیاننیان دەستگیر کردووە، کە زۆربەیان هاوڵاتی سوری بوون، چونکە بەشێوەیەکی نایاسایی ماونەتەوە و پێویستە بنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانیان هاوڵاتییەکی دیکەیان لەڕەگەزی لوبنانی دەستگیر کردووە، کە لە یەکێک لە کۆمپانیا گەشتیارییەکان کاری کردووە، بەشێک لەڕاپۆرتەکانی پشکنینی (BCR )ی ساختە کردووە و ڕێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر گیراوەتە بەر.

وەزارەتی ناوخۆ داوای لە هاوڵاتیان کردووە، بەهیچ شێوەیەک کرێکارانی بیانی داڵدە نەدەن، کە بە پێچەوانی یاسای مانەوە و نشینگەی عێراق ماونەتەوە،ە هەروەها بە هیچ شێوەیەک مامەڵە نەکەن لەگەڵ ئەو کۆمپانیا وەهمییانەی کە بازرگانی دەکەن بە کرێکارەوە و لایەنی پەیوەندییدار ئاگادار بکەنەوە، بۆ ئەوەی بکەرانی ئەو کارە سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.



ڕیکلام