نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 41 دۆلار و سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 39 دۆلار و 54 سەنت فرۆشراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت رۆژانە دادەبەزێت و لەکاتێکدایە گەیشتبووە 46 دۆلار ئێستا پێنج دۆلار دابەزیوە.
دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق و هەرێم چونکە ئابورییەکیان بە پلەی یەکەم پشت بە نەوت دەبەستن.