لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان: ئەگەر هەیە گۆڕانکاری لەخوێندنی ئۆن لایندا بکرێت

  2020-09-09  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەوانیش تێبینیان لەسەر بڕیاری دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەی ئۆن لاین هەیە، هەرچەندە ئەوە بڕیارێکی ناچاری بووە دراوە.

شەمۆل ئاشتی ئەندامی لیژنە و پەروەردە لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی هەواڵی ژیانی ڕاگەیاند، ئەو بڕیارەی کە دراوە لەوبارەیەوە لەئێستادا خەریکن گۆڕانکاری تیا بکەن و چارەسەر بکەن.

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕواندەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی دە یان کۆتایی مانگی دە خوێندن بەشێوەیەک لەشێوەکان دەستپێبکاتەوە، بە تایبەت بۆ قوتابیانی قۆناغەکانی یەک و دوو و سێی سەرەتایی، چونکە ئەو قۆناغە نە بە ئەلکترۆنی دەبێت نە ئۆن لاین لەبەر ئەوەی سەرەتای خوێندنیانە، بۆیە ناکرێت بە ئۆن لاین خوێندنیان دەستپێبکاتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢ی ئەم مانگە لە کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتوێکردنی دەستپێکردنەوەی خوێندن و  بڕیاردرا دەستپێکردنەوەی خوێندن بەشێوەیەکی ئۆن لاین بێت.



ڕیکلام