وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٢٤٣ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٥ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٦٦٩ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ئەمرۆ ٢٤ هەزار و ٣٧٨ کەس پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵاتەکەدا بڵاوبووەتەوە، ٢٧٣ هەزار و ٨٢١ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢٠٩ هەزارو ٩٩٣ کەس چاکبوونەتەوە، بەو پێیەش ڕێژەی چاکبوونەوە لەعێراق لە ٧٦.٧% .
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە عێراق ٧ هەزار و ٧٣٢ کەس گیانیان لەدەستداوە.