یەڵماز گونەى پێشەنگى سینەماى کوردى

  2020-09-09  | 
یەڵماز گونەى پێشەنگى سینەماى کوردى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
یەڵماز گونەى ئەو سینەماکارەى بە کارەکانى توانى بنەمایەکى بەهێز بۆ سینەماى کوردى بونیاد بنێت.

فیلمەکانى گونەى لە ناوەخنى دیاردەکانى کۆمەڵگاى کوردی سەرچاوەیان گرتووە، گونەى لە گوندێکی بچوکی باکووری کوردستان لە پارێزگای ئادانا لە دایکبوو و ھەر لەوێش گەورە بوو و دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابوری تەواوکرد.

لە تەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستیکرد بە کاری سینەما. بەھۆی کەسایەتی و ھەڵسوکەوتییەوە بە «پاشای ناشیرین» ناسرابوو. لە ساڵی ١٩٦١دا بۆ ١٨ مانگ زیندانیکرا، لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی «کۆمۆنیستانە». لە ساڵی ١٩٦٥دا دەستیکرد بە بەرھەمھێنانی فیلم.

یەڵماز گونەى پاش ئەوەی لە زیندان ڕایکرد، ڕوویکردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دورە وڵات، سەرئەنجام لە ساڵی ١٩٨٤ لە شاری پاریس بەھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دواییکرد .

بەناوبانگترین بەرهەمەکانى یەڵماز گونەى بریتین لە :

ئەسپ ژن سیلاح (١٩٦٦)

فیشەک کارم تێناکا (١٩٦٧)

ناوم کەریمە (١٩٦٧)

پیرە نوری (١٩٦٨)

سەید خان (١٩٦٨)

گورگە برسییەکان (١٩٦٩)

بێ ھیواکان (١٩٧١)

ئەندێشە (١٩٧٤)

دوژمن - ئینگلیزی (١٩٧٩)

ڕێگا (١٩٨٢)

دیوار (١٩٨٣).



ڕیکلام