نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەردەوامە لە دابەزین و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 40 دۆلار و 70 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی بەرمێک نەوتی خاوی ئەمریکی(تەکساس) بە 37 دۆلار و 89 سەنت فرۆشراوە.
ئەوە لەکاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت رۆژانە دادەبەزێت و لەکاتێکدایە گەیشتبووە 46 دۆلار ئێستا پێنج دۆلار دابەزیوە.
دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت عێراق و هەرێم چونکە ئابورییەکیان بە پلەی یەکەم پشت بە نەوت دەبەستن.