وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤٥٩٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٨٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لەدوێنێوە تا ئەمڕۆ ٣٨٢٤ کەسی دیکە لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٢٧٨ هەزار و ٤١٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش ٢١٣ هەزار و ٨١٧ کەس چاکبوونەتەوە.
تەندروستی عێراق دەڵێت لەئێستادا ڕێژەی چاکبوونەوە لە عێراق ٧٦.٨%.
لەوەتەی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، ٧ هەزار و ٨١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.