ئەمڕۆ هەینی ١١ی ٩ی ٢٠٢٠، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جيهاندا بە ٣٩ دۆلار و ٩٠ سەنتە و نرخى بەرميلێک نەوتی خاوی ئەمريکيش بە ٣٧ دۆلار و ٢٠ سەنت دەفرۆشرێت .
بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابورييەکان، لە چەند رۆژی رابردوودا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
نزیکەی هەفتەیەکە نرخی نەوت رۆژانە دادەبەزێت و ئەگەرچی لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەیشتبووە 46 دۆلار ئێستا شەش دۆلار دابەزیوە .
دابەزینی نرخی نەوت کاریگەری گەورە لەسەر ئابوری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتیش عێراق و هەرێم دروستدەکات، چونکە ئابورییەکیان بە پلەی یەکەم پشت بە نەوت دەبەستن.