خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد

  2020-09-11  | 
خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد
فۆتۆ: میدیای ئێران
تاران
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران دەستیپێکرد.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی ١١ی٩ی٢٠٢٠، قۆناغی دووەمی هەڵبژاردنی یازدەیەمین خولی پەرلەمانی ئێران لەو وڵاتە دەستیپێکرد، کە بۆ دیاریکردنی ١٠ کورسی پەرلەمانی ئەنجامدەدرێت.

لە کۆی ٢٩٠ کورسی پەرکەمانی ئێران، ١٧٩ کورسی لە هەڵبژاردنی مانگی ٣ی ئەمساڵ دیاریکران و چارەنوسی ١١ کورسیش بە نادیاری مایەوە و بۆ خولی دووەم دواخران. بە رەتکردنەوەی شایستەبوونی یەکێک لە دوو کاندیدەکەی ناوەندی هەڵبژاردنی شاری میانە لە پارێزگای ئازەربایەجانی رۆژهەڵات، ئەمڕۆ هەڵبژاردن لە ١٠ ناوەندی هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.

ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، هەڵبژاردنیان تێدا ئەنجامدەدرێت، بریتین لە کرماشان، بیجاڕ، ئیسلام ئابادی رۆژئاوا، داڵاهۆ، کوردکوی، بەندەر تورکەمەن، بەندەر گۆز، گۆمیشان، تارۆم، زەنجان، کارون، حەمیدیە، باوی ، ئەهواز، بەدرە، ئابدانان، دەڕە شەهر، دێهلوڕان، فەردیس، ئێشتهارد، کەرەج، سەمیرۆم و لەنجان.