بە وێنە ..دوای چوار مانگ بۆیەکەمجار نوێژی هەینی لە مزگەوتی کوفە ئەنجام درا

  2020-09-11  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهخۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوای تێپەڕبوونی زیاتر لەچوار مانگ ئەمڕۆ بۆ یەکەمجار نوێژی هەینی لە مزگەوتی کوفەی پارێزگاکە بەڕێوەچوو.

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، نوێژی هەینی و بەکۆمەڵ لەسەرجەم مزگەوتەکانی عێراقدا ڕاگیرابوو.

دەستپێکردنەوەی نوێژی هەینی لە مزگەوتی کوفە، دوای دەرچوونی بەیاننامەیەکی موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدرە، کە ١٥ خاڵی دەستنیشانکردبوو بۆ دەستپێکردنی نوێژە بەکۆمەڵەکان لە مزگەوتەکاندا، کە پێوستە نوێژ خوێنان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان دوورکەوتنەوە لەیەکتری بن.



ڕیکلام