نازم شاکر یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی عێراق بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو تەندروستی نازم شاکر بەتەواوی تێکچووە و کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر کۆچی دوایی کرد.
نازم شاکر لە ڕۆژی ١٠ی مانگی ئابی ڕابردوەوە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لەو کاتەوەش دۆخی تەندروستی ناوبەناو بەرەو خراپی چووە و خراوەتە شوێنی چاودێری وردەوە و بەردەوام لەژێر ئامێری ئۆکسجیندا بووە.
تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چەند ئەستێرەیەکی بواری وەرزشی عێراقی گیانیان لەدەستداوە، دیاترینیان ئەحمەد رازی و عەلی هادی.