توركیا بە فەرمی كوژرانی چەند ئەفسەر و سەربازێكی راگەیاند

  2020-09-12  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی توركیا كوژرانی سێ سەربازی لە باكوری كوردستان راگەیاند و پەكەكەش تا ئێٍستا بە فەرمی هیچ راگەیەندراوێكی لەو بارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی توركیا، رایگەیاند لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا، لە سنوری پارێزگای وان لە باكوری كوردستان شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەكانی توركیا و گەریلاكانی پەكەكە روویداوە، بەوهۆیەوە سێكەش لە هێزەكانی جەندرمە كوژراون. 

وەزارەتی ناوخۆی توركیا ئەوەشی راگەیاندووە، فەرماندەیەكی جەندرمە و ئەفسەرێك و دوو ئەندامی هێزەكانی جەندرمە كوژراون، لە بەرامبەردا سێ گەریلای پەكەكە لەو روبەڕوبونەوەیەدا شەهید بوون.

ناوەندی راگەیاندی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، تا ئێستا هیچ زانیارییەكی لەبارەی ئەو شەڕەوە بڵاونەكردوەتەوە، بەڵام پەڕەی وەزارەتی بەرگری توركیا لە تویتەر ناسنامەی ئەو سەرباز و ئەفسەرانەی بڵاوكردووەتەوە كە لەو شەڕەدا كوژراون. 

میدیاكانی نزیك لە پەكەكە لە زاری سەرچاوە هەریچمیەكانەوە ئاشكرایانكردووە ژمارەی كوژراو و بریندارانی توركیا لەو شەڕەدا زۆر لەوە زیاترە كە بە فەرمی بڵاوكراوەتەوە. 


ڕیکلام