شەهرام نامیق: بەهۆكاری سیاسی دەستگیركرابووم نەك خۆپیشاندان

  2020-09-12  | 
دۆسیە:  هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
شەهرام نامیق هونەرمەند و ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایان ناڕازی هەولێر، دوای ئازادكردنی لە زیندان بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند: ئەو دەستگیر كردنەی من پەیوەندی بە خۆپیشاندانەوە نەبووە و هیچ ئامادەكاریەكم بۆ خۆپیشاندان نەكردووە.

ئەو ئاماژەی بەوە كردئەو باوەری بە خۆپیشاندان هەیە، بەڵام بەشداربووی خۆپیشاندان نەبووە، روونیشیكردەوە: لە نوسراوی فەرمی پۆلیس و دادگادا ئاماژە بەوە كراوە كە لە رۆژی 1ی ئەیلول دەستگیركراوم لە كاتێكدا من 22ی ئاب دەستگیركراوم ئەو چەند رۆژە وەك دەستگیركراو ئاماژەی پێنەكراوە.

 شەهرام نامیق وتیشی لە سەرەتای رۆژەكانی دەستگیركردنیدا رێگیان پێنەدراوە تەلەفون بكەن و چاویان بە پارێزەر و خەڵكی دیكەش بكەوێت بەهۆی ئەوەی وتویانە دۆخی كەرەنتین هەیە. 

هونەرمەندەكە روونیشیكردەوە لە سێ رۆژی كۆتایی مانەوەی لە زینداندا دەستی بە مانگرتن كردووە، لەو ماوەیەدا هیچ تۆمەتێکی راستەوخۆی رووبەڕوو نەکراوەتەوە و دەشڵێت دوای سێ رۆژ لە مانگرتنی لە خواردن ئازادكراوە.   


ڕیکلام