نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بۆ ئەمڕۆ

  2020-09-13  | 
دۆسیە:  نەوت
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 39دۆلار و 339 سەنت مامەڵەی پێوەكرا و بەهای یەك بەرمیل نەوتی ئەمریكیش بە 37 دۆلار و 33سەنت مامەڵەی پێوەكرا.


ئەوە لە كاتێكدایە بەیانی دوێنێ شەممە بەهای نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا  بە 39دۆلار و 83 سەنت و نەوتی خاوی ئەمریكی بە 37 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەكرا، بەو پێیەش نرخی نەوت بە هەردوو جۆرە دیارەكەیەوە بەراورد بە دوێنێ گۆڕانكاری بەخۆیەوە نەبینیوە و نرخەكەی بە جێگیری ماوەتەوە.  

گەرچی ئەمڕۆ 11 رۆژە نرخی نەوت رووی لە دابەزینە، بەڵام ماوەی پێنج مانگی رابردوو بەهاكەی بەشێوەیەكی ئاسایی رووی لە بەرزبووەنەوە كردووە بەراورد بە چەند مانگی سەرەتای ساڵ كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبویەوە، هۆكاری بەرزبوونەوەكەش بۆ ئاساییبوونەوەی دۆخی ژیانی خەڵك و كارگەكان لە جیهان دەگەڕێتەوە دوای گرتنەبەری رێكارەكانی روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. 

وڵاتانی ئۆپێك و هاوپەیمانەكانی بە سەركردایەتی سعودیە و رووسیا لە مانگی نیسان رێككەوتن بۆ هاوسەنگكردنەوەی بازاڕی نەوت ئاستی بەرهەمهێنان بە تێكڕا رۆژانە بەبڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوت كەمبكەنەوە. بڕیارەكە لە سەرەتای مانگی نیسان چووە بواری جێبەجێكردنەوە و تا كۆتایی مانگی تەممووز كاری پێكرا.


ڕیکلام