سیستانی: پێویستە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت

  2020-09-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی کرد و ڕایگەیاند سیستانی پشتگیری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لەو کاتەی دیاریکراوە.

جینین بلاسخارت لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەگەڵ سیستانی گفتوگۆی چەند بابەتێکیان کردوەو سیستانی ڕایگەیاندوە پێویستە یاسای هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دادپەروەر و یەکسان بۆ هەموان بێت.

هەروەها سیستانی ڕایگەیاندوە پێویستە حکومەت لێپرسینەوە لە بەرپرسە گەندەڵەکان بکات و کاربکات بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی.

بلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ سیستانی باسیان لە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق کردوە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و نەهێشتنی چەک لە دەست گروپەکان.

هاوکات نوسینگەی عەلی سیستانی ناوەڕۆکی دیدارەکەی لەگەڵ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکا ئاشکراکرد و ڕایگەیاند سیستانی پشتگیری هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکات لەوکاتەی دیاریکراوە.


ڕیکلام