مردن بە کۆرۆنا لە عێراق 8000 کەسی تێپەڕاند

  2020-09-13  | 
بەغدا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ هەزار و ٥٣١ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٣ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەشت هەزار و ١٤ کەس.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ هەزار و ٥٣١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرتاسەری عێراق تۆمارکراون .

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەر لەو ماوەیەدا ٧٣ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١١ کەسیان لە بەغدا، شەش کەس لە سلێمانی، پێنج کەس لە هەولێر، پێنج کەس لە دهۆک، دوو کەس لە کەربەلا، سێ کەس لە کەرکوک، شەش کەس لە واست، یەک کەس لە دیالە، پێنج کەس لە بەسڕە، دوو کەس لە بابل، پێنج کەس لە دیوانیە، کەسێک لە ئەنبار، هەشت کەس لە زیقار، کەسێک لە نەجەف، چوار کەس لە موسەنا و چوار کەسیش لە نەینەوا بوون .

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، سێ هەزار و ٤٢٢ تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە .

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، لە سەرەتای سەرهەرڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تاوەکو ئەمڕۆ، ٢٩٠ هەزار و ٣٠٩ کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش هەشت هەزار و ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٢٤ هەزار و ٧٠٥ تووشبووش بەتەواوەتی چاکبوونەتەوە و پەتاکەیان تێپەڕاندووە .



ڕیکلام