ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان بەرهەم ساڵح و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان

  2020-09-13  | 
کۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح و بلاسخارت لە مێرگەپان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دیدارێکی نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جەختکرایەوە لە دەستبەرکردنی نەزاهە و شەفافیەت لەهەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە بارەگای تایبەتی خۆی لە هاوینەهەواری مێرگەپان لەشاری سلێمانی،  پێشوازیکردن لە جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، لە دیدارەکەدا گفتو کراوە لەسەر جەختکردنەوە لە بەیاننامەکەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق لەئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو چارەنووسساز دەبێت.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار، لە دیدارەکەدا جەختکراوەتەوە لە دەستبەرکردنی مەرجە پێویستەکانی هەڵبژاردن، بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی ڕاستگۆیانە و جێی متمانە بێت، هەروەها جەختکراوەتەوە لە جێبەجێکردنی پرۆگرامی چاکسازی حکومەت و جێبەجێکردنی دادپەوەریی کۆمەڵایەتی و دەستگیرکردنی تاوانباران و روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی و بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان و سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت و کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەست دەوڵەتەوە.

وەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی پێکراوە، سەرۆک کۆمار جەختیکردووەتەوە لە گرتنەبەری نەخشەڕێگایەکبۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، کە یەکەمجار لە تەواوکردنی یاسایەکی هەڵبژاردنی دادپەروەرانەوە دەستپێدەکات، بەشیوەیەک نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی هەموو عێراقییەکانی تێدا بێت، کە دەربڕی ئیرادەی ئازادی خەڵک بێت لەهەڵبژاردنی  نوێنەرەکانیان بێ هیچ فشارێک، بۆ ئەوەی ئەنجامەکەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئیرادەی جەماوەری بە ئاراستەی گۆڕانکاریی و باوەڕبوونیان بە نوێنەراکانیان لە پەرلەمان و حکومەت.

بەرهەم ساڵح جەختیکردووەتەوە لەوەی قۆناغی دووەم خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی مەرجەی شەفافیەت و پاکێتی لە کاتی پرۆسەی دەنگدان، کە پێویستە ڕێوشوێنی توندوتیژی بگیرێتە بەر، لەپێناو ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی ساختەکاری و یارپکردن بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو گرنگ و چارەنووسساز دەبێت، بە تایبەت دوای ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە فراوانانەی کە داوای گۆڕانکاری و چاکسازییان دەکرد، بۆیە دەبێت دەنگدانی داهاوو وەڵامی ڕاستەقینەی ڕای گشتی نیشتیمانی  و داخوازییەکانی ژیانی و سیاسی و خزمەتگوزاری ئەوتۆ بێت کە شایستە بە عێراقییەکان بێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت هەلی بەشداریکردن لە هەڵبژرادنەکاندا بۆ هەموو ئەندامانی گەلی عێراق بێت بە هەموو رەنگە جیاوازەکانیانەوە.

سەرۆک کۆمار جەختیکردووەتەوە لە بایەخی هەماهەنگی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان لە چاودێریکردنی قۆناغەکانی دەنگدان لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان و کۆنترۆڵکردنی چەک بەدەستی دەوڵەت و پشیتوانیکردن لە چاکسازی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پشتیوانیکردن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی لەسەروەریی عێراق و ڕێگریکردن لەوەی وڵاتەکە ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان.

ئەمڕۆش جینین بلاسخارت لەدوای کۆبونەوەی لەگەڵ عەلی سیستانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لەگەڵ سیستانی گفتوگۆی چەند بابەتێکیان کردوەو سیستانی ڕایگەیاندوە پێویستە یاسای هەڵبژاردن بەشێوەیەکی دادپەروەر و یەکسان بۆ هەموان بێت .

هەروەها سیستانی ڕایگەیاندوە پێویستە حکومەت لێپرسینەوە لە بەرپرسە گەندەڵەکان بکات و کاربکات بۆ یەکلاکردنەوەی دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی.

بلاسخارت ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ سیستانی باسیان لە پشتگیریکردنی حکومەتی عێراق کردوە بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و نەهێشتنی چەک لە دەست گروپەکان.



ڕیکلام